بە مەبەستی پیرۆزبایی لە یانەکەیان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #04-03-2024#، شاندێکی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانە و م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#ی سکرتێر و هەردوو خاتوون کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سەردانی یانەی وەرزشی ڕۆژیان کرد.
ئەمە و دوایی پێشوازی لەلایەن سەرۆک و سکرتێری یانەی ناوبراوە وە، بەڕێز جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لە تیمی یانەی ڕۆژ کرد کە بەشدار بوون لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی گۆڵد بۆڵی سنە و هەروەک بەو بۆنەیەوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش کردن.
لای خۆشیانەوە سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یانەی وەرزشی ڕۆژ سوپاسی تایبەتیی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیان کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیەیان و یانەکەیان بە دڵسۆز و خەمخۆری وەرزش لە شاری سلێمانی و کوردستان و ئێراق دا لە قەڵەمدا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 67 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!