ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوڕان و کچانی یانەکانی ئێراق لەسەر یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی بەردەوامە و لە دووەم ڕۆژی یارییەکانی دا و ئێوارەی ڕۆژی هەینی #08-03-2024# لە لوتکەی بەهێزی یارییەکان بۆ یاری پۆستەی 4 × 100 مەتری کچان، دوای ڕکابەریەکی بەهێز (کوردستان، مەیس، نەورۆز و مریەم) کیژە یاریزانانی پێشمەرگە توانیان شێر ئاسا نازناوی یارییەکە بۆ خۆیان و تیمەکەیان، تیمی گۆڕەپان و مەیدانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەدەست بهێنن.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان، #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ڕکابەرییەکان زۆر بەهێزن و بە چەندین ڕاهێنەر و یاریزان کێبڕکێی نازناومان لەگەڵ دەکەن، نزار ئەوەشی نەشاردەوە کە لەگەڵ پێکانی چەند کیژە یاریزانێکی لە ململانێی سەرکەوتنەکان ناوەستێت و دەیەوێت جامەکان بۆ یانەکەی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە کە خاوەن دەیان نازناوە بهێنێتەوە.
هەروەک وتیشی هیواخوازین لەگەڵ یاریزانانمان ئەو خەونەشمان بە دی بهێنین و دڵی هاندەران و هەوادارانی یانەکەمان خۆش بکەین.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 49 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!