بڕیارە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #22-03-2024# و #23-03-2024# جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوە بچێت و لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی ئەو جەولەیەشدا ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم ئەنجام دەدرێن.
لە بەهێزترین یاری ئەو جەولەیەدا کوڕانی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەیان میوانداری لە یانەی شەرگات دەکەن.
پێشمەرگە بۆ ئەو یارییەی ئامادەکاری کردووە و دەیەوێت بە هەمان نەفەسی یاری پێشوی ڕووبەڕووی یانە میوانەکەی بێتەوە و بێ سێ خاڵەکە لە یاریگەدا دەرنەچێت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی دا پێشمەرگەکان لە دەرەوەی یاریگەکەیان لە دوای ڕکابەرییەکی بەهێز توانیان سێ خاڵی گرنگ لە یانەی میسان وەربگرن و لەو یارییەدا بە 2 گۆڵی خاوێن سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
=KTML_Bold=بۆ بینینی خشتەی یارییەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 60 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!