چاو ڕەشترە لە برۆی
لە #کۆیە#دا دەوترێت: خۆ چاو ڕەشتر نییە لە برۆی، چاو و برۆ لە دەموچاوی مرۆڤدا زۆر نزیک و پەیوەستن بەیەکترییەوە بە یەکەوە ناویان دەهێنرێت وەکوو ئەو تێکستە فۆلکلۆرییە کە دەڵێت: سۆراو و سپیاو گشتی درۆیە، شەرتی جوانی کچ چاو و برۆیە، یان دەوترێت: کەس ناتوانێت بڵێت بەری چاوت برۆیە یان پشتی چاوت برۆیە، لێرەش چاو ڕەشترە لەبرۆی بووە بە گوزرارشت کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان دوو کەسی نزیکدا نییە، ئەگەر برۆ ڕەشە چاو ڕەشترە، بۆ مەدح و پیاهەڵدانی دوو ئازیز و خۆشەویست و نزیکی یەکتری کورد وتویەتی: چاو ڕەشترە لە برۆی یان خۆ چاو ڕەشتر نییە لە برۆی.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 40 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!