ئەسپێکی لەڕ نەک تەویلەیەکی پڕ کەر
ئەسپ، وڵاخە بەرزەیەکی یەکسمە لە زۆر کۆنەوە مرۆڤ ماڵی کردووە و بۆ پێداویستییەکانی خۆی وەکوو کەلوپەل و بووک گواستنەوە و سوارسوارنێ و شەڕوشۆڕ و کاروباری کێڵگە بەکاریهێناوە، هەندێکجار ئەسپێکی ڕەسەن خێری بۆ خاوەنەکەی داوەتەوە و لە هەموو ناوچەیەکەوە خەڵکی هاتوون ماینەکەی خۆیانی لێ چاک بکەن تاوەکوو نەوەیەکی ڕەسەنیان دەست بکەوێت، لەبەر ئەوەی ئەسپ ناو و ناوبانگێکی باشی هەیە، ئەگەر ئەسپێکی لەڕ و لاواز و بێ نموودیش بێت هەر جێگەی بایەخە و خەڵکی بە تەویلەیەک لە ئاژەڵی گوێدرێژی وەکوو کەری ناگۆڕنەوە بۆیە وتراوە: ئەسپێکی لەڕ نەک تەویلەیەکی پڕ کەر.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 44 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!