لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی ئێراقی ئاشکرا کرد کە تێیدا و تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لوتکەی ئەو کۆمەڵەیەی گرتووە.
لەو ڕیزبەندیە هاتووە تیمی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە 28 خاڵ لە 14 یاری دا و بە 8 سەرکەوتن و 4 یەکسان بوون و 2 شکستەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جێگیرە و هەروەک یانەی ناسریە بە 27 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت.
ئەمە و یانەی (الکرمە 22) خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە و هەروەک مەسافی جنوبیش بە 21 خاڵ چوارەمە.
لە هەمان کۆمەڵەدا هەریەک لە یانەکانی، (عفک، سامەرا و شەرگات) لە دوا پلەکانی ڕیزبەندی دێن.
=KTML_Bold=بۆ بینینی تەواوی ڕیزبەندی یانەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 51 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!