تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێنجەم یاری لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق ڕووی لە شاری #بەغدا# کردوو لەسەر یاریگەی 5000 هەزار دوا مەشقی ئامادەکاری ئەنجام دا.
تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەتەواوی ستافی مەشقی و یاریزانانی مەشقی کۆتایی بۆ ئەنجام دانی یارییەکەی لە بەرانبەر یانەی (الحسێن) ئەنجام دا کە بڕیارە ئەو یارییە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #13-04-2024# و لەسەر یاریگەی 5000 هەزار بەڕێوە بچێت.
پێشمەرگە لە پێش ئەنجام دانی ئەو یارییەی بە 28 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم دێت و یانەی حسێن بە 15 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی هەمان کۆمەڵەیە.
جێگەی باسە دوای وەرگرتنی مافی گواستنەوەی یارییەکانی کەناڵی ڕابیعە +3 یاری نێوان پێشمەرگە و حسێن دەگوازێتەوە و دەبێتە دەستپێکی بینینی یارییەکانی خولی نایاب لەو کەناڵە وەرزشییەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 33 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!