نانی هەرزن، دۆی بزن، لە پێش مەزن
هەرزن: ڕووەکێکە گەڵاپانە و تۆوەکەی وردیلەیە و زۆر هەرزانترە لە گەنم و جۆ و زیاتر دەکرێتە ئالیکی پلەوەر و مامر و باڵندە، هەرزنە تاڵەشی پێ دەوترێت: هەژارەکانیش وەکوو دانەوێڵەی جۆ دەیکەن بە نان وەکوو گەورە شاعیر #موفتی پێنجوێنی# ئاماژەی پێداوە: گەورەیەک وەک خۆی نەڕوانێتە من، خۆی پڵاو خۆر بێ من نانی هەرزن....، دۆی بزن: لە هەردوو جۆری دۆی ماستی مەڕ و مانگا ترشتر و بەبایەخترە، بەڵام ئاژەڵی بزن هەرزانترە لە مەڕ و مانگا، بۆیە هەژارەکان دەتوانن لە یەک کاتدا نانی هەرزن و دۆی بزنیان هەبێت، ئەگەر هەژارێکیش نانی هەرزن و دۆی بزنی هەبێت مەزنە و شا بە سەپان نازانێت بۆیە وتراوە: نانی هەرزن، دۆی بزن، لەپێش مەزن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 42 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!