نان بە نێوچاوانە نەک بە سمێڵ
ڕسق و ڕۆژووی مرۆڤ ئەوەندەی پەیوەندی بە هەوڵ و تێکۆشان و کاسبییەوە هەیە ئەوەندەش پەیوەندی بە بەخت و نێوچەوانەوەیه، هەندێکجار کەسێک زۆر هەوڵ دەدات و خۆی پێ کەسێکی تەواو و شایستەیە، خاوەنی سمێڵێکی بابڕ و دەست وقام و بازووە، بەڵام هیچی ئەوتۆی دەست ناکەوێت، بەپێچەوانەشەوە خەڵکانێک لاواز و بێ تەنگ وتووش و بێ هێزن کەچی ڕسق و ڕۆژووی باشیان دەست دەکەوێت، بۆیە ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و دەوترێت: نان بە نێوچاوانە نەک بەسمێڵ.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 19 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!