ئەمڕۆ #21-07-2024#، د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە یاوەری (محەمەد کوردۆ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و چەند لێپرسراوی بەشێک، لە ماڵەکەی خۆی نووسەر و ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنووس (عەبدولی حەمەباقی)-یان بەسەرکردەوە و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان پێشکەشکرد لە پای ئەو خزمەتە زۆر و سەنگینەی لە بواری نووسین و ڕۆژنامەوانی و توێژینەوەی هونەری پێشکەشی کردووە.
لە دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی باسی ڕۆڵ و پێگەی مامۆستا عەبدولی کرد لە ناوەندی ڕووناکبیریی کوردی، کە قەڵەمەکەی جێگای شانازییە بۆ هەمووان و هیوای تەمەن درێژی بۆ خواست.
لە بەرانبەردا، مامۆستا عەبدولی حەمەباقی، سوپاسگوزاری ئەم بەسەرکردنەوەیە بوو، کە لەلایەن دامەزراوەیەکی ڕۆشنبیری و هونەری پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە ئەویان لە بیر بووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 23 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!