ئەو قونە ئەو کوزرەی پێ ناکوترێ
کوزەر: کوێزر، کوزر، سەرکۆزەر، سەرکۆزر، ئەو گوڵە گەنمەی بەتەواوەتی بەر گێرە و جەنجەڕ و نەکەوتبێت، ئەو گوڵەگەنمە کوزەرانە دووبارە کوتانەوە و وردکردنەوەیان دەوێت، ئینجا ئەو کارە سەلیقە و وردی و کارزانی و شارەزایی و توانای دەوێت بۆ کوتان و بەباکردن و بێژینگ و سەرەند کردنی، ئەگەر کەسێک بۆ ئەنجامی کارێک نەشیابا ئەوا لە کوردەوارییدا دەوترا: ئەو قونە ئەو کوزرەی پێ ناکوترێ.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!