منداڵ کە گچکەیە گوت پێدا دەکات، کە گەورە بوو گوت پێ دەکات
منداڵ بە بچووکی و ساوایی پێویستە بەردەوام ژێری خاوێن بکرێتەوە چونکە لە کاتی گەشەسەندن و شیرەخۆرە دایە، زووزوو تێر دەبێت و زووزووش دادەنیشێت و پیسایی بە دایکی دادەکات، بەڵام کە گەورە بوو، بۆ خۆی پێگەیشتووە، پێویستی بە سەرپەرشتییکردن نابێت لە چوونە سەراو و خۆخاوێنکردنەوە، هەندێکجار هەڵەی گەورەگەورە ئەنجام دەدەن و دەبنە مایەی شەرمەزاری و مەترسی و قوورسی و سەرباری بەسەر دایک و باوکەوە تا ئەو ڕادەییەی فشاری هەڵەکەیان زۆرە کە دەبنە مایەی شەرمەندەیی و بارگرانییەکی زۆر وەکوو ئەوەی گو بەدایک و باوکیان بکەن بۆیە وتراوە: منداڵ کە گچکەیە گوت پێدادەکات، کە گەورە بوو گوت پێ دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 32 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!