لەسەر حەفت ڕەزان ترێ سپیلکەی دەدزی
لە چیرۆکە ڕۆژهەڵاتییەکاندا ئاژەڵی ڕێوی وا باس کراوە کە لە ڕەزەکاندا ترێی خواردووە، کوردیش یەکێکە لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پەند و ئیدیۆمێکی لەسەر ئەو حاڵەتە هەیە کە دەڵێت: ڕێوی دەمی نەدەگەیشتە پەرسیلە دەیوت ترشە، بەو دواییانەش لە دۆڵی کفرەدۆڵی #ئیلنجاغی گەورە# ڕێزە بنە دارمێوەکم ڕوواندبوو، لە مانگی تەمموز و ئاب دا هەستم دەکرد ئەو بنەمێوانەی لە زەوییەوە نزیکبوون هێشووەکانی دەنگ دەنگ وەکوو ئەوەی مرۆڤ لێی کردبێتەوە دەخوران، بۆم دەرکەوت (چەقەڵ) یاخود (جورج) ئەو هێشووەترێیانە دەخوات، کەواتە هەردوو ئاژەڵی ڕێوی و چەقەڵ ترێی دەخۆن، لەو ئیدیۆمەدا ناوی ڕێوی نەهێنراوە بەڵام مەبەستی سەرەکی لە (ڕێوی)یە، کە حەوت ڕەزە ترێیان دەکات بۆ خواردنی ترێی سپیلکە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە سنووری #هەولێر#ێ بەکەسێکی ساختەچی و کلاوچی و دز و فێڵباز و تەڵەکەباز دەوترێت: لەسەر حەفت ڕەزان ترێ سپیلکەی دەدزی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 90 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!