بارم لارە خوام یارە
باری وڵاغەبەرزە ئەگەر لار بێت و ڕاست نەکرێتەوە ئەوا دەکەوێت، لەسەریشی وتراوە: بار بەلاباران، ناگاتەوە هەواران، لێرەش باری لابار بەکارهاتووە بۆ هەژاری و ڕەشوڕووتی، ئەو خێزانانەی کە ڕەشەخێزان و سەرتکە و پورتکە و نانخۆریان زۆرە، بەهۆی نەدارییەکەوە کەس لەسەر بابەتێکی ڕەواش لایەنگریان ناکات و کوردوتەنی نابنە لایان، بەڵام خودا ئاگای لە مارومێرووە و دەبێتە یار ئەو هەژارانە و ئەو بارودۆخەیان پێ تێدەپەڕێنێت و باریان ڕاست دەکاتەوە بۆیە کوردەواری بۆ ئەو حاڵەتە وتویەتی: بارم لارە، خوام یارە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!