بە باشە باشە تەڕاشی کردە ئاشە
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: #دەوەن بە ئاشە#، تەڕاش لێرەدا بەمانای تڵیش و پنچەدار و دەوەن و درەختیلە و تەڵاش دێت، تەڕاش کردنە ئاشیش، چیرۆکێکی کوردەواری لەسەرە لەنێوان دوو ئاشێڕدا کە هەر یەکە و دەیەوێت باراشەکەی خۆی بکات بە دۆرە دانە و گەرووی ئاشەکەدا، بەنموونە: دەوەنێک دەکەنە گەرووی دانەوێڵەی ئاشەکە، هەردوو کەسیان بەهۆی خورتی و نەفامیانەوە باراشی خۆیان دەکەنە سەر دەوەنەکە و باراشەکەیان خەسار دەبێت، بەڵام لێرەدا بەباشە باشە بەکارهاتووە، هاوشێوەی ئیدیۆمی (بەخزمە خزمە کردی بە قوزما)ی لێهاتووە، بۆ خەڵەتاندن و فرت و فێڵ لێکردن بەهۆی خۆش باوەڕییەوە دەوترێت: بەباشە باشە تەڕاشی کردە ئاشە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!