بە هەنگوینیشەوە ناخورێ
هەنگوین: هەنگون، هەنگین، بەرهەمی مێشهەنگە لە ڕێگەی مژینی شیلەی گوڵانەوە درووستی دەکات، بۆ شیرینی هەر شتێک ئەگەر زۆر شیرین بێت بە هەنگوین دەپێورێت، دەوترێت: هێندە شیرینە دەڵێی هەنگوینە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی خوێن تاڵ و گرژ و مۆن و تووند و تیژ و بەردی زەق و نەسەلمێن و قسەڕەق و هەپرەگون و ناکەس بەچە و لاپرەسەنگ و نەحەبێن و ترش و تاڵ دەوترێت: بە هەنگوینیشەوە ناخورێ پێچەوانەی ئەو ئیدیۆمەش هەیە، کەسێکی شیرین و خۆش مەشرەب پێی دەوترێت: بە قوزەلقورتەوە دەخورێ. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 21 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!