بە خوێی شیویش ناگەیەنەوە یەکتری
لە #سلێمانی# دەوترێت: #بە خوێی چێشت ناگەین بەیەک#، لە #هەولێر#ێ لە جیاتی چێشت، شیو بەکاردەهێنرێت، خوێ لە هەموو شیوێک دەکرێت، بۆ هەر چێشتێکیش بڕێکی کەم لە خوێ دەکرێتە ناو چێشتەکەوە، ئەو بڕە کەمە کە پێی دەوترێت: خوێی چێشت، کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە (بۆرە خزم)یش نەبێت و هێندەی ئەو بڕە کەمە خوێیەی ناو چێشتیش کە چەندێتییەکەی چەند کەمە نابینە خزم، بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵکی لەوەی کە کەسێک بەهیچ کلۆجێ پەیوەندی خوێنی و خزمایەتی نییە لەگەڵ کەسێک وتراوە: بە خوێی شیویش ناگەیەنەوە یەکتری.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!