جەولەی 17ی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو، لەو جەولەیەدا و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی لە شاری #سلێمانی#، تیمی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی (عفک) کرد، یارییەکە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #20-04-2024# و بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و م. ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#ی سکرتێری یانە بەڕێوەچوو، لەو یارییەدا و دوایی 90 خولەک لە کاتی یاسایی سەرەنجام هەردوو تیم بە بێ گۆڵ یاریگەیان جێهێشت و بە خاڵێک ڕازی بوون.
بەو ئەنجامەش تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کۆی خاڵەکانی بۆ 32 خاڵ بەرز کردەوە و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم بە جێگری مایەوە.
بۆ بینینی ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم و ڕیزبەندی یانەکان سەرنجی فایلی پەیوەندیدار بدە:
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 68 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!