لە پەڕاوێزی دابەشکردنی خەڵاتەکانی کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# قەڵغانی ڕێزلێنانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی بەخشییە چەندین کەسایەتی حکومی و وەرزشی کە خزمەتێکی بەرچاویان بە وەرزشکاران و ژێر خانی وەرزشی کردووە.
ئەمە و وەک هەمیشە یانەی پێشمەرگە لەگەڵ کردنەوەی هۆڵەکەی و میوانداری لەو چالاکییە وەرزشییە بەردەوامانەی لە شاری #سلێمانی# ئەنجام دەدرێت هەوڵی داوە خزمەت بە دڵسۆز و خەمخۆرانی وەرزشی لە یاد نەکات و لەو سۆنگەیەشەوە ئەو بەرپرسیارییەتییەی لە ئەستۆ گرتووە.
جێگەی باسە بۆ یەکەم جارە یاری کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت و میوانداری ئەو یاریانەش لە هەوڵە بەردەوامەکانی حاکم مەحمود ئەحمەد موڕادی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بووە تا هەواداران و بینەرانی یارییەکە بێ بەش نەبن لە بینینی یارییە پڕ ڕکابەرییەکان.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 28 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!