دەرۆزەی چل ماڵانی بۆ دەکات
یەکێک لە داب و نەریتە کوردەوارییەکان و ئەفسانەیەکی باو هەیە دەوترێت: ژنانی دووگیان نەزر بکەن کە سکەکەیان کوڕ بێت، بۆ وەڵامدانەوەی نەزرەکەیان ئاوی ڕووی خۆیان ببەن و بشکێنن بە سواڵکردن لە دەرگەی چل ماڵان و دەست پان بکەنەوە و بپاڕێنەوە بۆ داواکاری ڕسق و ڕۆژ بە گۆتەی خودا ڕسقتان بدات و خودا خێرتان بنووسێت و خێرتان دەگاتێ...تاد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی چیڕەدرێژ و سووربوو لەسەر داواکاری و نەسەلمێن و کۆڵنەدەر و مکوڕ لەسەر داخوازی و داواکاری و خواستراوی خۆی بە تەوسەوە دەوترێت: دەرۆزەی چل ماڵانی بۆ دەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 83 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!