تاوگۆزی ناوی ھۆزێکی گەورەی کوردە لەناوچەی تاوگۆزی نیشتەجێن لەسەر سنووری ڕۆژھەڵات وباشووری کوردستان.
لەڕۆژھەڵات دەکەوێتە سنووری ھەردوو شارستانی جوانڕۆ و تازاوەی سەلاس لەپارێزگای کرماشان.
ھاوسنوورن لەگەڵ ھۆزەکانی باوەجانی و قوبادی و ئیمامی و جوانڕۆیی.
لەباشووریش ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری شاری دەربەندیخان و ھەڵەبجە لەپارێزگای سلێمانی و لەگەڵ ھۆزەکانی شەمێرانی و باوایی و نەورۆڵی ھاوسنوورن.
شایانی باسەشاعیری بەناوبانگی کورد "مەولەوی" لەم ھۆزەیە، و گۆڕەکەی لەگوندی سەرشاتەیە لە ناوچەکەیان لەباشووری کوردستان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,385 ganger