دانەری پەرتووکی ڕێنووسی زمانی کوردی لە ساڵی 1912 لەدایکبووە و خەباتگێڕی بەجەرگی کورد و ئەندامێکی کارای یەکێتیی نووسەرانی کورد-لقی #کەرکووک# و جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەولقه، لە #کۆیە# سەریهەڵدا و لە کەرکووک ژیاو لە #سلێمانی# لە تەمەنی 72 ساڵی کۆچی دواییکرد.
ئەم مامۆستا کوردپەروەرە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی بیستەمەوە بووەتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی کوڕان لە کۆیە و لە مانگی نیسانی 1936دا لەسەر خوێندن بە کوردی قوتابییەکانی پۆلی پێنجەم و شەشەمی هانداوە مان بگرن، چونکە ئەو ساڵە خوێندنیان کردبووە عەرەبی و لەئەنجامی ئەم کارەدا داخوازییەکانی قوتابییان هاتنەدی و زمانی کوردی بووە زمانی خوێندن، کەچی ئەم مامۆستایە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە کۆیە دوورخرانەوه.
مامۆستا تایەر نووسەرێکی لێهاتوو بوو، پڕۆژەی ڕێنووسی زمانی کوردی دانا و لە ساڵی 1969دا لە چاپخانەی شیمال لە کەرکووک لە دووتوێی پەرتووکێکدا بەناوی ڕێنووس چاپی کرد و لە دواییدا کۆڕی زانیاریی کورد سوودێکی زۆری لێ وەرگرت و پەرتووکەکە دەکرێتە 144 لاپەڕەی قەبارە ناوەنجی.
مامۆستا تایەر سادق وەک مامۆستایەکی خاوەن ئەزموون و زانا بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ناوخۆی یەکەم و دووەمی مامۆستایانی کورد کە لە ساڵانی 1959 و 1960 دا لە هاوینەهاواری شەقڵاوە بەستران و گەلێک پێشنیازو ڕاسپاردەی بەکەڵکی لە بارەی خوێندنی زمان و مێژوو و وێژەی کوردی لە قوتابخانەکانی کوردستان و هەموو ئێراق پێشکەش کرد.
لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کوردیش لە 10-02-1970دا بووە ئەندام لەو ڕێکخراوە وێژەییەو کە لقی کەرکووکی ئەو یەکێتییەش لە کەرکووک کرایەوە بەئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر و جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا و گەلێک خزمەتی بزووتنەوەی وێژەی کوردی لەو پارێزگایەی کوردستان کرد لە دوا دوای ژیانیشدا چووە شاری سلێمانی و لەو شارەدا ژیا تاکوو لە ڕۆژی 05-11-1984دا کۆچی دواییکرد.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,524 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!