زانایەکی ناودار و کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە هەموو لایەکی کوردستان، مەلا فەندی لە ڕۆژی #1942-12-31# دا کۆچی دواییکرد و کەلێنێکی گەورەی لە گۆڕەپانی زانست و ئایین و چاکەخوازی بەجێهێشت، ئەم کەسایەتییە لە ساڵی 1280ی کۆچی بەرانبەر بە 1863ی زاینی هاتۆتەدنیاوه، ناوی تەواوی مەلا ئەبوو بەکر ئەفەندی کوڕی حاجی مەلا عومەر ئەفەندی کوڕی مەلا ئەبوو بەکری سێیەمه، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا مەلا فەندی لە مزگەوتی گەورەی قەڵاتی #هەولێر# دەستی بەخوێندنی قورئان کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەجویدەوە لەبەری کردووه، ئینجا کەوتووەتە سەر فێربوونی وانەی سەرف و نەحو و فیقە و مەتنیق و ڕەوانبێژی و فەلسەفە و بیرکاریی و لە تەمەنی 20 ساڵیدا خوێندنی مەلایەتی تەواوکردووە و مۆڵەتی زانستی لە حاجی مەلا عومەر ئەفەندی باوکی وەرگرتووە و بووەتە زانایەکی گەورە.
کە لە ساڵی 1892دا حاجی مەلا عومەر ئەفەندی باوکی کۆچی دوایی کردووە مەلا فەندی تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت و لەو تەمەنەدا بووەتەجێنشینی باوکی و زانایانی دەڤەری هەولێر و، بەزیادەوە جێگەی چۆڵی باوکی پڕکردووەتەوە و هەموو کاتێکی خۆی بۆ وانەوتنەوە لە مزگەوتی گەورەی قەڵات تەرخان کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/351/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=وەزیری پەروردە سامی شەوکەت، مەلا فەندی و ئەحمەد عوسمان ئەفەندی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/351/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە ماوەی 50 ساڵی مامۆستاییدا پتر لە300 فەقێ و موستەعیدی وانەداوە و ژمارەی ئەوانەی مۆڵەتی زانستیان لەسەردەستی وەرگرتووە گەیشتۆتە 100 زانی ئایینی لە هەموو لایەکی کوردستاندا، مەلا فەندی هەر زانایەکی ئایینی نەبوو، بەڵکوو لەپاڵ ئەم پایەبەرزەیشی کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خاوەن هەستێکی نەتەوایەتی و هەڵوێستێکی چاکەخوازیی بوو، لە سەردەمی عوسمانیدا بەتایبەتیی لە سەردەمی فەرمانڕوایی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمدا بە فەرمانی سوڵتان کرا بەنێوبژیوان بۆ کوژانەوەی دووزمانی و شەڕی نێوان خێڵەکوردییەکانی ناوچەکەو توانی ئەو ناخۆشی و پشێوییەچارەسەر بکات و لەپاداشتی ئەو کارەباشەی سوڵتان مەدالیایی حامی الحرمین الشریفینی پێدا، کەبەرزترین و مەدالیایی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بوو.
لەگەڵ شکانی سوپای عوسمانی لەدوا دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە 1918دا بەرانبەر هێزەکانی بەریتانیا، هەندێک لەتورک خوازەکان ویستیان بەناوی ئایینی ئیسلامەوە لەداخی ئینگلیزەکان هێرش ببەنەسەر شارۆچکەی عەنکاوە و کوشتاری زۆریان لێ بکەن بەبیانووی ئەوەی ئینگلیز و عەنکاوەییەکان کریستیانن.
بەڵام یەکێکی ڕیش سپی لەو کەلەگەرمانە پێی وتن بابچین بۆ باداوەتا پرسێک بەمەلا فەندی بکەین، کەئەم باسەی تێدەگەیەنن، یەکسەر پێیان دەڵێت نەکەن ئەم کارەنابەجێیەبکەن، چونکە ئەو ئایینانەی کە لەگەڵماندا دەژین، ئایینی ئیسلام فەرمانمان پێدەکات بیان پارێزین و گەر لەدژمان نەجەنگن دەبێت پارێزگارییان بکەین! و بۆ ئێوارە لەگەڵ دەمڕاستی هەموو بنەماڵەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری کۆدەبێتەوە گەلێک ئامۆژگارییان دەکات و لەو جۆرەشەڕ و دووبەرەکییەدووریان دەخاتەوه.
خوالێخۆشبوو مەلا فەندی لە سەرەتای بزووتنەوەکەی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان پشتگیریی کرد، بەڵام هەڵوێستە ڕامیارییەکەی لەچوارچێوەی هەڵوێستە ئایینییەکەی دەرنەچوو، پتر پیاوی ئایین و شەریعەت بوو لەوەی وەک ڕامیارییەکی سەردەم ڕەفتار بکات.
لەبیستەکان تاکوو سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابوردوودا پشتیووانی بزووتنەوەی لاوانی کورد بوو، لە کۆتایی بیستەکاندا گەلێک لاوی کوردی خوێن گەرم کەلەپارتی خۆییبوون بوون لەگرتن و ڕاوەدوونانی پاراستن لەوانه: ڕەمزی فەتاح و ئاسەف ڕەئووفی کۆیی و مستەفا چیچۆ و ئەحمەد فەخری و ڕەشید موفتی و چەندانی دیکەبوون.
مەلا فەندی لەگەڵ ئەوەدا بوو، کەهەر مافێکی نەتەوەیی کەرێکخراوی کۆمەڵی نەتەوەکان بۆ کوردی دەستنیشان کردووه، میری ئێراق دابینی بکات.
بەکوورتی ئەو کەسەکەسایەتییەکی گەورەی کوردستان بوو، لە دوای کۆچی داوییدا گەلێک نووسەر و شاعیر لەسەریان نووسی و هەریەکەلەڕوانگەی خۆیەوەکەسایەتیی ئەو کەسەیان شیکردەوەوەک ئەمانەی خوارەوه:
1- #ئەمین زەکی بەگ#ی مێژوونووس لەبەرگی یەکەمی پەرتووکەکەی مشاهیر الکرد و کوردستاندا.
نووسویەتی: مەلا فەندی بەزانیاریی و چاکەخوازی ناوبانگی دەرکرد و لە مزگەوتی گەورەی قەڵای هەولێر بەدرێژایی ژیانی وانەی بەقوتابییان وت و پتر لە100 مۆڵەتی داوەبەمەلای چاک کە بە هەموو کوردستان بڵاو بوونەتەوه.
2- کاپتن های: لە پەرتووکەکەی دوو ساڵ لە کوردستاندا لەبارەی مەلا فەندییەوە نووسیویەتی: مەلا فەندی لە کوردستان زۆر ڕێزدارەو خەڵکەکەهەوڵی چاکەو پیاوەتی دەگێڕنەوه، بەزیرەکی باسی بابەتی ڕامیاری و زانستی دەکرد.
3- هاملتن لە پەرتووکەکەی ڕێگایەک بە کوردستاندا نووسیوویەتی: مەلا فەندی دیندار و خواپەرستی دەوڵەمەند، لەلای هەر کەسێکی لێم پرسی بێ زانا و بەڕێزبوو و ڕای لەدانا و هەستان دانیشتنی بووە و هەمیشە بەچاکە ناویان بردووە و ستایشیان کردووە.
4- #ئەحمەد خواجە#ی مێژوونووس لە پەرتووکەکەی #چیم دی#؟ بەرگی سیێیەمیدا لەبارەی ڕۆڵی مەلا فەندی لە پشتیووانی کردنی بزووتنەوەی لاوانەوەنووسیویەتی: مەلا فەندی پشتیووانی تێکۆشانی لاوانی دەکرد و من و ڕەشید موفتی و ئاسەف ڕەئووفی کۆیی هەوڵێکی زۆرماندەدا بۆ خوێندن بە کوردی و دەرخستنی هەولێر وەک شارێکی گەورەی کوردستان، مەلا فەندی بەپارە و دەست لە پشتدان یارمەتیی دەداین.
5- مامۆستا #مەسعود محەمەد# لە پەرتووکەکەی گەشتی ژیانمدا لە لاپەڕە 142 دا دەڵێت: مەلا فەندی لە بنەماڵەیەکی گەورەی کوردی هەولێره، کاتی خۆی لەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوەهاتوون... لەمەلایەتیدا بەرەو ژوور چوو بوو تا پلەی هەرەدوایی ئەو کەسه، لەلایەن شۆرەتی دنیاییشەوە کەس نەبوو لە کوردستانی خۆمان لەوێ تێپەڕاندبێ.[1]