ساڵی 1962 لەبناری بەمۆ لەدایکبووە، ساڵی 1982 بووە بە مامۆستا و ئێستا مامۆستای هونەرە لەقوتابخانەی ئەمین زەکی بەگ لەسلێمانی، ناوبراو ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستانە و لەژیانی هونەریدا کەلەساڵی 1975 بەکردنەوەی پیشانگەیەکی هاوبەش لەتاران دەستیپێکرد، چەندین خەڵاتی سەرکەوتنی لە ڕێکخراوە کوردی و بیانییەکان وەرگرتووە، خاوەنی 32 پیشانگەی هاوبەش و شەش پیشانگەی تایبەتییە.
- 1994 یەکەمین پیشانگەی تایبەتی لەهۆڵی سورکێو.
- 1997 دووەمین پیشانگەی تایبەتی لەهۆڵی لاوانی میدیا.
- 1998 سێیەمین پیشانگەی تایبەتی لە هۆڵی خوێندنگەی بۆتان.
- 1999 چوارەمین پیشانگەی تایبەتی لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی.
- 2002 پێنجەمین پیشانگەی تایبەتی لە هۆڵی خوێندنگەی ئەمین زەکی بەگ.
- 1989-2006 بەشداری (75) پیشانگەی هاوبەشی کردووە لەناوکوردستان و دەرەوەدا.
- خاوەنی 10 بڕوانامەی ڕێزلێنانە کەلەبەرامبەر کارەکانی پێی بەخشراوە.
- هەروەها کاری دیکۆری بۆ ژمارەیەک لەچالاکی هونەری ئەنجامداووە،هەروەها کاری نەخشەسازی بۆ چەندین کتێب وگۆڤارو کردووە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,166 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!