$ژیاننامە$
لە بەهاری 1948 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە و هەر لەوێ ژیاوە و خێزانی پێکهێناوە.
$خوێندن$
ساڵی 1969 چووەتە #زانکۆی سلێمانی# و لە 1973 بەشی کیمیای کۆلیژی زانستەکانی زانکۆی سلێمانیی تەواوکردووە.
$چالاکیی سیاسی$
لە کۆتایی شەستەکاندا بووەتە ئەندامی #کاژیک# و یەکێک بووە لە کادرە هەرە پێشکەوتووەکانی و بەناوی (ئەزمەڕ) ەوە ناسراوە. سەرەتای هەفتاکان بووەتە سەرۆکی #یەکێتیی قوتابییان#ی زانکۆی سلێمانی. لە دامەزراندنی #پاسۆک#دا پرسی پێکراوە بەڵام بەشداریی نەکردووە. لە #شۆڕشی ئەیلوول#دا بەشداری کردووە و لە #هێزی خەبات#دا بووە. پاشان لە #گەڵاڵە# بووەتە مامۆستای شۆڕش. ساڵی 1974 لە ڕۆژهەڵات لەلایەن دەزگای #ساواک#ەوە بەتاوانی ئەندامێتیی کاژیک لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە و پاشان ئازاد کراوە. بەشداریی کۆنفڕانسی خۆتواندنەوەی کاژیکی کردووە لە شاری #نەغەدە# لە ساڵی 1975.
$کار$
ماوەیەکی زۆر فەرمانبەر بووە لە #کارگەی جگەرەی سلێمانی#. پاشان لە هەمان کارگە بووەتە بەڕێوەبەری بەشی پاککردنەوەی تووتن. لە پاش ڕاپەڕینەوە زۆرتر کاری بازرگانیی کردووە.
$کۆچی دوایی$
ڕۆژی #14-09-2008# بە نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەر لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی ناوەڕاستی شاری سلێمانی نێژراوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 28,047 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!