ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو لە کوردستان، کە لەلایەن (مێجەرسۆن) حاکمی بەریتانی لە ساڵی 29-04-1920 لە #سلێمانی# ، بە زمانێکی پاراویی کوردی بڵاوبویەوە. گەشەسەندنی زمان و ڕێنووسی کوردی، لەم بەشەی کوردستان، بەشێکی بۆ ئەو زمانەی ڕۆژنامەی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە کە لەو سەردەمەدا دەرچووە. تەنانەت لە ڕۆژنامەکەدا بە فەرمانی میجەرسۆن گۆشەیەک دانرابوو بۆ ئەو نووسەرە کوردانەی بە کوردییەکی پاراو دەنووسن، هەر نووسەرێک بەو کوردییە پاراوە وتارەکەی بنووسیایە 20 ڕوپییە پاداشتی وەرگرتووە.! #محەمەد ئەمین زەکی بەگ# ، لە پەرتووکی خولاسەیەکی تەئریخی کوردستان، دەڵێت (میجەرسۆن زمانێکی زۆر باشی کوردی زانیوە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕۆژنامەکە هەبووە).!
لە دوای دورخستنەوەی شێخ مەحمود بۆ هندستان لە ساڵی1919 و گرتنەدەستی دەسەڵات لە شاری سلێمانی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، حاکمی شار مێجەرسۆن لە ڕۆژی 29-04-2020 دا یەکەم ژمارەی (ڕۆژنامەی پێۺکەوتن)ی بە زمانی کوردی دەرکرد، کە ڕۆژنامەکە هەفتەی جارێک و سەرەتا بەقەبارەی 4 لاپەڕە و لەدواتریشدا بە 6 لاپەڕە دەرچووە.
پێشکەوتن سەرجەم 144 ژمارەی لێدەرکراوە و دوا ژمارەشی لە ڕۆژی 1922-06-29 دەرچووە.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 14,802 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!