گۆرانیبێژ، شاعیر، ئاهەنگساز و موسیقار لە ساڵی 1957ی زایینی لە شاری ماڵاتیا ی باکوور لە بنەماڵیکی بە ڕەچەڵەک کورد لە دایکبوو. کایا هەر لە سەردەمی لاوەتیدا بەهۆی بارودۆخی نالەبار و هەژاری، بە خەیاڵی دۆزینەوەی جیهانێکی جیاواز، دەگەڵ بنەماڵەکەی ڕووی کردە ئەستەمبووڵ. باوکی کایا لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل کاری دەکردوو ئۆتۆمبێلی دەشوشت، کایا بە دیتنی ئەم دیمەنە سەرنج ڕاکێشانە بەڵێنی بەخوی دەدا کە گە ورەبوو ئۆتۆمبێلێک بۆ باوکی بکرێ. بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتەی ئەحمەد کایا هەرگیز وەدی نەهاتوو باوکی بەزوویی کۆچی دوایی کرد.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/671/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوا ساتەکانی ئەحمەد کایا لە فەڕەنسا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوا ساتەکانی ئەحمەد کایا لە فەڕەنسا=KTML_ImageCaption_End=
هونەرمەندی کورد #ئەحمەد کایا# ، لە مانگی مارتی ساڵی 1999 لە شاری ئیستانبووڵ و لە کۆبوونەوەیەک دا کە زۆر ڕۆژنامەوانیش تێیدا ئامادە بوون، گوتبووی، من دەمەوێ بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێمەوە. کایا هەروەها گوتبووی، من لە تەلەڤیزیۆنێک دەگەڕێم کە کلیپی گۆرانی کوردی بڵاوبکاتەوە.
لەو بەینە دا ژمارەیەک لەو هونەرمەندە تورکانەی کە ڕەقیان لەو قسەی ئەحمەد کایا هەستابوو، خۆیان ڕانەگرت و هێرشیان کردە سەری و ئەحمەد کایایان وەک خایین بە ناو کرد!
کایا کە ڕووبەڕووی هێرش و گوشار هاتبووەوە، دواتر ناچار بوو کە بچێتە وڵاتی فەڕەنسا و لە شاری پاریس نیشتە جێ دەبێت.
ئەحمەد کایا بەهۆی کولتوری بن پێ خستن و شۆڤێنیزم، لە وڵات و ئەوینەکانی دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو لەناو دڵی خۆی دا توانیبووی خۆشەویستی و بیرەوەری وڵات ڕابگرێت و هەر بەهۆی ئێش و ئازاری ئەو ئەوینەشەوە، لە ڕۆژی #16-11-2000# دا دڵی دەوستێت و ژیانی لە دەست دەدات. ئێستا گۆڕەکەی لە شاری پاریسە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 197,250 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!