کەریم خان دامەزرێنەر و هەڵکەوتووترین ناوداری زەندی-یەکانە کە هۆزێکی گەورەی عەشرەتی (لەک) ە و لەگوندێکی ناوچەی مەلایەر لەدایکبووە.
ئەو کاتەی نادر شای ئەفشار خاکی لوڕو بەختیاری خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، کەریم خان چووە ناو ڕیزی سوپاکەیەوەو دواتر گەیشتە پلەی سەرکردەی سوپا.
پاش لەناوچوونی نادرشا، پشێوی و پاشاگەردانی ئێرانی گرتەوه، کەریم خان توانی لەو بارە دژوارەدا دەسەڵاتی زەندییەکان دامەزرێنێو حوکمی ئێران بکات.
ئەم پیاوە گەورەیە هەمیشە خۆی بەخزمەتکاری گەل زانیوە و هەر لەبەر ئەمەشە نەیهێشت پێیبڵێن پاشا.
لە ماوەی 33 ساڵی دەسەڵاتیدا دادوەریی و ئاساییش سەرانسەری ئێرانی گرتەوە.
هەرچەندە کەریم خان نەخوێندەوار بوو، بەڵام لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتدا لێهاتوو بووە، لەگەڵ دوژمنەکانیا نەرمونیانو لێبوردوو بووه.
ئەم سەرکردە ناودارەی کورد ساڵی 1779 کۆچی دوایی کرد و پاش مردنی جارێکی تر ئاشووب و شەڕ و کوشتار لە ئێراندا سەریان هەڵدایەوە.
مەزارگەی ئەم گەورە پیاوە کوردە، لە باڵەخانەیەک بەرانبەر قەڵا مێژووییەکەیەتی کە بە #قەڵای کەریم خانی زەند# بە ناوبانگە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 25,357 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!