رێکخراوێکی پیشەیی تایبەت بە کاروباری زانایانی ئایینی کوردستانە، بارەگای سەرەکی لە هەولێرە، بۆ یەکەمجار لە ڕۆژی (21-09-1970) لە گەڵاڵەی ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر بە چاودێری و ئامادەبوونی مەلا مستەفای بارزانی دامەزراوە.
هەیکەلی یەکێتی زانایان لەم بەشانە پێک دێت:
1/ مەکتەبی تەنفیزی.
2/ ئەنجومەنی ناوەندی.
3/ لق.
4/ ناوچە.
تا ئێستا پێنج کۆنگرەی ئەنجام داوە.
16 لقی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەیە.
بەشێکی تایبەت بە فەتواشی هەیە بەناوی (فەتوا) کە پێکهاتووە لە لێژنەی باڵای فەتوا، کە لە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دادەنیشن، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرجەم لقەکانی لێژنەی فەتوایان هەیە.
یەکێتی زانایان خاوەنی پۆلێک شەهید و قوربانییە، کە هەندێکیان شەهیدی پێشمەرگایەتی و هەندێکیان شەهیدی تیرۆرن.
لە هەر سێ بواری ئایینی و نەتەوەیی و پیشەیی کار دەکات.
بواری ئایینی تایبەتە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لە بواری نەتەوەییش وەک هەمیشە لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانی گەلەکەی دەبێت، لە بواری پیشەییش پارێزگاری لە مافەکانی زانایانی ئایینی دەکات.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,389 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!