• لە ساڵی 1937 لە شاری کەرکووک لەدایک بوە.
• لە سلێمانی و کەرکووک قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوە و لە ساڵی 1959 کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی خوێندوە و، لە ساڵی 1968 لە قاهیرە بڕوانامەی ماستەر و لە ساڵی 1972 دکتۆرای بە دەست هێناوە.
• نزیکەی (50) ساڵ لە ڕێکخستنەکانی حیزبی ئیسلامیی عێراقی ئیشیکردوە و پاشان بوە بەسەرۆکی حیزب و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و پێکهێنانی ئەنجومەنی حوکم، لەوێش بۆتە ئەندام و بە شێوەیەکی دەوری بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکی مەجلیسی حوکم بوە.
• ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنی شورای حیزبی ئیسلامیی عێراقییە، کە یەکێکە لە حیزبە سونییەکانی عێراق، کە لە ساڵی 1960 دروست بوە و پاشان بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق حەلکراوە و حیزبی ناوبراویش بە شێوەیەکی نهێنی خەباتیان کردوە، تا ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,680 ganger