لەدایک بووی ساڵی 1957 ی شاری #هەڵەبجە#یە، ساڵی 1977 پەیوەندی کردووە بەهێزی پیشمەرگەی کوردستانەوە، پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێری مەڵبەندی یەکی #یەکێتی# بووە و یەکێک بووە لە بریندارەکانی #چەکی کیمیایی# و ساڵی 1988 بەناچاری ڕووی کردۆتە ئێران و دواتر لە ساڵی 1991 وە لە وڵاتی ئەڵمانیا جێگیر بووە، لەژیانی تاراوگەش دا لە خەبات دوا نەکەوتووە و لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی ئەڵمانیای یەکێتیدا جارێکی تر دەست بەکار. ساڵی 1984 ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆناخان پێکهێناوە و 3 کوڕ و کچێکیان هەیە.
بەیانی ڕۆژی چوارشەمە #09-07-2008# دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندەدا گیانی لەدەست دا.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,717 ganger