ساڵی 1979 لەشاری #سنە# حامید هاتۆتە دنیاوە و لەقۆناغی پانزە بۆ شانزە ساڵییەوە هەستی هونەریی لەلای جوڵاوە، هەرچەندە بڕوانامەی دبلۆمی لەبواری سینەما و کۆمپیوتەریشدا هێناوە، بەڵام زیاتر لەبواری موزیک و گۆرانیدا خۆی دۆزیوەتەوە. سەرەتا چۆتە ئەو سەنتەرانەی کە کاری موزیکیان کردووەو خۆی تاقیکردۆتەوە، دواتر بۆتە گوێگری گۆرانییەکانی (موعین و گوگوش و داریوش) و بەردەوام لەقوتابخانە وتوویەتیەوە، بەو هۆیەشەوە زۆرجار لەقوتابخانە سزا دراوەو دەرکراوە.دواتر ساڵی (2002-2003) لە (فیستیڤاڵی موزیکی کوردی) لەوڵاتی ئێران لەرێگای پەیمانگای سینەماوە، وەکو فۆتۆگرافەر بەشداریکردووەو لەلایەن هاوڕێکانیشیەوە داوایان لێکردووە بەشداری بکات، دواتر بەسروودێک بۆ کارەساتی کیمیابارانی (#هەڵەبجە#ی شەهید) بەشداریکردووەو خۆی وتەنی لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی بەهێز کە لە زۆر موزیسیانی بەناوبانگی ئێرانی پێکهاتووە، وەک باشترین ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ خەڵاتکراوە، پاشان ساڵی (2004) یەکەمین گۆرانی بەناوی (شێتە گیان) تۆمارکردووەو دوو ساڵ دوای ئەوەش یەکەمین ئەلبومی بەناوی (رەنگە هیچ کەسێک نەزانێت) بڵاوکردۆتەوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,807 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!