لە #30-05-1983# لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لەم شارە تەواو کردووە و دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە.
تا ئسێتا لە 11 شانۆگەری دەرەوە و ناوەوەی پەیمانگا وەکوو ئەکتەر ڕۆڵی بینیوە. یەکێکە لە ئەندامەکانی ستۆدیۆی ئەکتەرە و دوایین شانۆگەرییەک کە تیایدا ڕۆڵی بینیوە شانۆگەری بە تەنیا مردنە کە درۆ ناکاتە لە دەرهێنانی سەفین ئەنوەر.
ڕۆژان بە ڕۆڵ بینین لە کورتە فیلمی باران لە دەرهێنانی هاوڕێ بەهجەت لە پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن، خەڵاتی یەکەمی ئەکتەری ئەم فیستیڤاڵەی بەدەستهێنا. هەروەها لە کورتە فیلمی چیرۆکەکانی دوایی جەنگ لە دەرهێنانی سەروەر ڕۆڵی بینیوە و دوایین بەرهەمیشی بەشداری لە فیلمی سینەمایی ماندووە لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد ئیبراهیم سەعیدی و ئێستا مامۆستای باغچەی ساوایانە لە شاری سلێمانی.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,076 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!