هونەرمەند حەمە جەزا کوڕی #حاجی عەلی بەگ#، لە شاری #سلێمانی# لە ساڵی 1949 دا لە دایکبووە. لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێکەوەناوە لەگەڵ خاتوو (گوڵیزار) و خاوەنی 6 منداڵە (2 کوڕ و 4 کچ) (تەها، هونەر، ڕێزان، بەناز، ڕۆژگار، هۆزیار) .
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2291/0019.JPG=KTML_Photo_Alt=0019.JPG=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2291/0019.JPG=KTML_Photo_End=
حەمەجەزا لە ساڵی 1969 دا پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە، چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردۆتە ئەوروپا و لە وڵاتی دانیمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری خوارووی کوردستان ڕووی کردۆتەوە کوردستان لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی هونەری و #کوردایەتی# داوە.
خاوەنی چەندین #سروودی نیشتمانی# و ئاوازی خۆشی کوردییە، حەمەجەزا بە دەنگە خۆشەکەی گڕ و تینێکی تایبەتی بوو بۆ هاوڕێکانی لە شاخ.
لە تەمەنی 61 ساڵیدا و لە کاتژمێر 1:50 خولەکی #01-10-2010# بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. هەمان ڕۆژ لە #گردی سەیوان# لە سلێمانی تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 470,924 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!