$ژیاننامە$
- ناو: ئەرسەلان مەحمود خدر..
- نازناو: ئەرسەلانی خوێندکاران.
- ساڵ و، شوێنی لەدایکبوون: گوندی #نورەدین# (باشوری ڕۆژهەلاتی شارۆچکەی #پشدەر# - #قەڵادزێ# -) لە (21-04-1974)..
$چالاک لەبواری$
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
- کۆڕو، کۆبوونەوە کۆمەڵایەتی و، ڕۆشنبیرییەکان.
- ئەندام، لەبەشێکی زۆری تۆرە کۆمەڵایەتی و، پێگە ئەلکترۆنییەکان.
$رۆژنامەوانی$
- لە(1993)ەوە بەردەوام لەگۆڤارو، ڕۆژنامەو، ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەدا، دەنوسێ.
- 1994 تا 1996 سەرنوسەری گۆڤاری هەژی.
- ماوەیەک بەرێوەبەری نوسین بووە لەرۆژنامەی دەروازەیەکی تر.
- ماوەیەک بەرێوەبەری نوسین و، سەرنوسەری ڕۆژنامەی پرووشە بووە.
- ماوەیەک سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕوماڵ بووە.
- ماوەیەک.. یەک لەهاوکارە چالاکەکانی چەن گۆڤار و ڕۆژنامەیەک بووە، لەوانە (رۆژنامەی هەولێر.. ڕۆژنامەی میدیا.. گۆڤاری چاو.. گۆڤاری زنار.. گۆڤاری ڕێنوێن.. و، هتد..
- بەدەیان چالاکی ڕۆژنامەوانی و، ڕۆشنبیری نواندووە.
- خاوەن پەیوەندییەکی فراوانە لەبوارەکانی ڕۆژنامەوانی و، ڕۆشنبیری و، کۆمەڵایەتی.[1][2]