ناو: سەڵاح
ناوی باوک: فەرەج
نازناو: باڵابەرز
ساڵی 1945 لە گەڕەکی قەزازەکانی شاری #سلێمانی# لە دایک بووە، تا ئامادەیی بەشی ئەدەبی خوێندەوە.
ساڵی 1974 پڕۆسەی هاوسەرگیری پێک هێناوە و باوکی دوو کوڕ و دوو کچە، پێدەچێت لەبەر درێژی بەژن و باڵا و قامەتی نازناوی باڵابەرزیان بە باڵا بڕیبێ، باڵابەرز پتر لە نیو سەدە بێ پسانەوە خزمەتی هونەری کوردی کردووە، وەک شانۆ و دراما و فیلمی جۆراوجۆر کە دیارترینیان ژاڵە و نامەکانی ئەشرەف و لە گوڵ کاڵتر و ڕەیحانە و چەندین بەرهەمی دیکە.
سەڵاح فەرەج لە ڕۆژی #17-07-2013# کۆچی دوایی کردووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,583 ganger