یەکێک بوو لە تاوانبارەکانی #بەعس# لە شاری #سلێمانی#، بەڕەگەز خەڵکی #فەلەستین#ە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4163/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ملازم موحسین=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4163/0002.JPG=KTML_Photo_End=
بەپێی هەندێک سەرچاوە تا ئەم ساڵانەی دوایی لە بەغدا دەژیا، تا پرۆسەی ئازادی لە #کەرکووک# بوو لە دائیرەی (ئەمنی کەرامە) پلەی گەیشتبوو بە (موقەدەم).. بەڵام هەندێک سەرچاوە دەیانگووت لە یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی ئێستای عێراق کارمەند بووە، ناوی وەزارەتەکە نەزانراوە.. لە هەوڵێکی کوشتنیش ڕزگاری بوو بەر لە پرۆسە لەناو کەرکووک کە مەفرەزە تایبەتەکانی #یەکێتی# ویستیان بیکوژن. بەر لە ساڵی 2003 لە نزیک گەڕەکی (حوریە)ی شاری کەرکووک.
بەپێی هەندێک سەرچاوەی تر پاش سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ بەسرە و دوای کەوتنی بەغدا هەر لە بەغدا کوژراوە.
نێوبراو خەڵکانێکی زۆری لە شاری سلێمانی دەستکوژ کردووە.. بکوژی شەهید #ئاسۆی دەلاک# و زۆر قارەمانی ترە.
ڕۆژی #23-10-2016# سەرچاوە کوردییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە: بەسەرپەرشتی بەرپرسێکی باڵای #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#، هێزێکی کوردی لەوڵاتی یەمەن ملازم موحسینی تاوانباری بەعس لەوڵاتی یەمەن دەکوژن. بەڵام تا ئێستا ڕاستی و دروستیی کوژرانی ئەم تاوانبارە بەتەواوی نەزانراوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 31,052 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!