مەلای خەتێ ناوی مەلا محەمەد کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی ئیسماعیل کوڕی شێخ سلێمانە، لە ساڵی 1785 ز لە گوندی خەتەی خۆشناوەتی لەدایک بووە. بە محەمەد ئەفەندی یان محەمەد خەتی ئەفەندی ناسراوە، لای زانایانی ناوچەی #ڕەواندز# خوێندویەتی، لە لای مەلا عەبدولرەحمانی ڕۆژبەیانی ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە. دەچێتە بەغدا و نێوانی لەگەڵ داود پاشا خۆش بووە. لە ساڵی 1815 محەمەد پاشای ڕەواندز دەیکاتە موفتی گشتی ھەموو ناوچەی سۆران. لە ساڵی 1860 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گەردەگەرد ئەسپەردەی خاک کراوە.
لە سەردەمی میر پاشا کۆرەی میری سۆراندا ژیاوە، بەپێی هەندێک سەرچاوە ئەم بووە کە بووەتە هۆی ڕووخانی میرنشینی سۆران بەهۆی ئەوەی فەتوایەکی دەرکردووە کە هەرچی دژی سوپاسی سوڵتانی عوسمانی بجەنگێت تەڵاقی دەکەوێت، هەر بەو هۆیەشەوە ئەم مەلای خەتێیە کەوتووەتە بەر نەفرەتی زۆر کەس. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,532 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!