برازای حاجی مەکی عەبدوڵڵای ئەکتەر لەتەمەنی 22 سالیدا، لەسالی 1976 بەتۆمەتی تەقەکردن لەپارپزگاری #سلێمانی# وپەیوەندی بە یەکێتی نیشتمانی،دوای ئەشکەنجەو ئازاردانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە هەیئەی خاسەی #کەرکووک#ەوە برا بۆ بەندیخانەی موسل و لێرە لەبەرواری #01-05-1977# فەرمانی کوشتنی درا. لەرێگای موسل بەرامبەر بەبورجەکەی ئیستگەی موسل لەشوێنێکدا لەگەل چەند تێکۆشەرێکی تری شەهیددا دوور لەخۆشەویستی و بایەخی کەس و کار خرانە ژیر گلەوە.باوکی شەهید شەست دینار نرخی ئەو فیشەکانەشی دا کە دلی کورەکەیانی پێَ بری.دوای شەهید کردنەکەیشی کەس وکاری خرانە ژێر چاودێریەوەو دایک و باوکی گیران وهێلی تەلەفۆنیشیان لێ برین.دوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس بەهەول وهیمەتی کەسوکاریان حکومەتی هەرێمی سلێمانی شەهید فەرەیدونی لەگەل 35 شەهیدی تردا لە #16-06-2004# هێنایەوە بۆ سلێمانی.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,401 ganger