ناو: ڕەفیق
نازناو: ڕەفیق پشدەری
ناوی باوک: سادق
ساڵی لەدایکبوون: 1931
شوێنی لەدایکبوون: #پشدەر#
$ژیاننامە$
ناوی ڕەفیق مامە سادق حسێن پشدەرییە، لە ساڵی 1931 لە ناوچەی پشدەر لەدایک بووە. یەکەم نازناوی دکتۆر ڕەفیق بووە، چونکە نەشتەرگاری بۆ (پ.م) کردووە، دوەم نازناوی ڕەفیق پشدەری بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری #قەڵادزێ# و خوێندنی ناوەندی لە شاری #کەرکووک# تەواوکردووە، پاشان ماوەیەکی زۆر دانیشتووی شاری #سلێمانی# بووە. پێشمەرگایەتی کردووەە وچالاکوانی سیاسی بووە. شارەزای زمانەکانی کوردی ، عەرەبی ، تورکی و ئینگلیزییە، تەنیا بە کوردی و عەرەبی پەرتووکی بڵاوکردووەتەوە، هەموو کتیبەکانی تەرجومە کردووەتە سەر زمانی عەرەبی.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
1-#کورد دوژمنی خۆت بناسە - بەرگی 1#، 1999
2-#کورد دوژمنی خۆت بناسە - بەرگی 2#، 2000
3-#کورد دوژمنی خۆت بناسە - بەرگی 3#، 2000
4-#کورد دوژمنی خۆت بناسە - بەرگی 4#، 2002
5-#کورد دوژمنی خۆت بناسە - بەرگی 5#
6-#کورد دوژمنی خۆت بناسە - بەرگی 6#، 2013
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 24,269 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!