بەکر مستەفا - ئەکتەر
ناوی تەواوی (بەکر مستەفا مەعروف) ە ساڵی 1965 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی مەولەوی و ناوەندی لە قوتابخانەی سیروانی کوران تەواو کردووە بۆ ماوەیەک لە خوێندن دابڕاوە دواتر ناوەندی لە ئێواران تەواو کردووە پاشان چووەتە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی لە ساڵی 1984 چەند ساڵێک لەوێ دەخوێنێ بەڵام بەهۆی کاری سیاسی دەستگیر دەکرێت و (15) ساڵ حوکم دەدرێت ساڵی 1991 ئازاد کراوە ساڵی 2007 پەیمانگە تەواو دەکات سەرەتا بە هونەری مۆسیقا دەستی پێکردووە وەک ژەنیاری ئامێری (ئۆکۆردیۆن) ساڵی 1983 لە تیپی شانۆی (سەرچنار) بەشداری شانۆگەری (قاتێ جل) کردووە بەشداری زیاتر لە (20) شانۆگەری کردووە لە (15) زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی و (7) فیلمی سینەمایی بەشداری کردووە دەرهێنەری (3) شانۆگەرییە ئامادەکاری (14) شانۆگەرییە بەرهەمی ساڵی 2018 وەک ئەکتەر و یاریدەدەری دەرهێنەر بەشدار بووە لە (سەراب) وەهەروەها بەشداری زنجیرە درامای (گەردەلوول) ی کردووە [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,392 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!