- دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە باشووری کوردستاندا، کە مستەفا بارزانی، کرایە سەرۆکی بەبێ ئەوەی لە کۆنگرەی دامەزراندندا ئامادەبێت. لە کۆنگرەکەدا 23 ئەندامی نوێنەرانی پارتی ڕزگاری کورد و پارتی شۆڕشی هەڵوەشاوە ئامادەبوون و هەروەها ئیبراهیم ئەحمەدیش وەک چاودێرێک و نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێران حدکا لە سلێمانی ئامادەبوو، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی سدیق ئەتروشی و نوری شاوەیس و شەهید عەلی حەمدی، کۆنگرەکە لە ماڵی سەعید فەهیم سازدرا. ئەمانە بوونە ئەندامانی کۆمیتەی نێوەندی شێخ لەتیف شێخ مەحمود - یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک بارزانی، کاکە زیاد - یاریدەدەری دووەم، هەمزە عەبدوڵڵا، میر حاجی ئەحمەد، دوکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم، ئەندازیار عەلی عەبدوڵڵا، ساڵح یوسفی، عەبدولکەریم تۆفیق، ڕەشید عەبدول قادر، ڕەشید باجەلان، مەلا حەکیم خانەقینی، عەونی یوسف، تەها محێدین مەعروف، مستەفا خۆشناو، عەبدولسەمەد محەمەد - جێگری ئەندام.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 24,330 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!