- گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی بۆ کوردستان لە ڕێگای زاخۆوە و لە شارۆچکەی پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا بەپێی قسەی هەردوولایان تەواوی کێشەکانی نێوانیان چارەسەرکردووە و لە مانگی داهاتوودا پەڕڵەمانی هەردوولاش کۆدەبێتەوە.
- لە شاری هەولێر لە بارەگای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، 16 پارت و ڕێکخراوی کوردستانی ئێڕاقی کۆبوونەوە و دەنگی خۆیان لەسەر ڕێکخستنی ڕیزەکانیان یەکخست و ناڕەزاییان بەرامبەر دەستێوەردانی تورکیا و ڕامیاریی بەعەرەبکردن دەربڕی و بڕیاری خۆئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لە گۆڕانکارییەکانی داهاتوودادا. ئەوانەی بەشداربوون ئەمانە بوون: (پارتی یەکێتی تورکمانی عێراق، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمان لە کوردستانی ئێڕاق، حیزبی دیموکراتی بەیتنەهرەین، پارتی کاری دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان / ئێڕاق، بزووتنەوەی جوتیاران وچەوساوانی کوردستان، ڕێکخراوی تێکۆشانی ڕەنجدەرانی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان، پارتی برایەتی تورکمانی ئێڕاق، پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان، کۆمەلóەی نەتەوەی کورد، حیزبی ڕزگاری کوردستان، بزووتنەوەی میلـلی کوردستان، حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,632 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!