- هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا بزووتنەوەی ڕیفراندۆم ملیۆنان ئیمزای بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ڕیفراندۆمێکی نافەڕمیدا کۆکردەوە.
- پڕۆسەی هەڵبژاردنی کوردستان و ئێڕاق ئەنجامدرا و بەپێی ڕای چاودێران نزیکەی %60ی خەڵکی دەنگی خۆیی داوە. زۆرینەی خەڵکی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی کرد و چەندین تەقینەوە و کاری خۆکوژی و تیرۆریستی لە ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێڕاقدا ڕوویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.
- لایەنە کوردییەکان بەرەی تورکمانییان بەوە تاوانبار کرد کە چەندین پێشێلکاریی لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامداوە.
- لە شاری کەرکووک 4 بنکەی دەنگدان تەقێنرایەوە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- تیرۆرکردنی پۆلیسێکی کورد بەناوی یوسف نەجەدین لە کەرکووک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.
- فیلمی کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕنی دەرهێنەر بەهمەنی قوبادی لە ڤیستڤاڵی ترۆمسۆی نەرویژدا خەڵاتی ئەوروپای پێبەخشرا.
- بەهۆی نەگەیشتنی سندوقی هەڵبژاردنەکان بۆ هەندێک شوێنی کوردستان ناڕەزایی لەو شوێنانەدا دروست بوو و بەتایبەتی لە شارۆچکەی شێخان ئاڵای ئێڕاق داگیرا و لە شوێنیدا ئاڵای کوردستان هەڵکرا.
- مەسعود بارزانی لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ڕایگەیاند کە نە تورکیا و نە هیچ دەوڵەتێک بۆی نییە دەست بخاتە ناو کاروباری کەرکووکەوە.
- زۆرینەی کوردە فەیلییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئێڕاقدا دەنگیان بۆ لیستی شیعەدا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronologi av hendelser