ناو: عەلی
نازناو: عەلو سندی
ناوی باوک: عەنی نیعمەت محێ
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #زاخۆ#
ساڵی لەدایکبوون: 1967
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار عەلی عەونی نیعمەت محێ، ناسراو بە (عەلو سندی) ، ساڵی 1984 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی 1985 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 1999 نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی بووە لە شاری هەولێر و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوه.
عەلی عەونی ساڵی 1967 لە شاری زاخۆ لەدایکبووە. ساڵی1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان لە وڵاتی ئێران کردووە خوێندنی سەرەتایی و ئامادایی لەوێ تەواو کردووە و ساڵی 1991 لە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ نیشتمان، ساڵی 2003 بڕوانامەی ماستەری ئەدەبی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. شارەزای زمانەکانی کوردی (هەر چوار زاری کرمانجی، سۆرانی، لوڕی، گۆران) ، فارسی، ئینگلیزی و عەرەبییە.
$خەباتنامە$
عەلی عەونی ساڵی 1984 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی 1985 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە. ساڵی 1993 و لە کۆنگرەی هەشتەمی قوتابیاندا بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە و ساڵی 1994 کراوە بە بەرپرسی لقی #دهۆک# – نەینەوا یەکێتی قوتابیانی کوردستان . ساڵی 1998 لە کۆنگرەی نۆیەمی قوتابیاندا بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردراوەتەوە و دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەی ڕاپەڕاندنەوە بە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1999 نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی بووە لە شاری هەولێر، ساڵی 2001 کارگێری لێژنە لقی 8ی زاخۆ بووە، ساڵی 2005 کراوە بە بەرپرسی لقی 8ی زاخۆ، ساڵی 2007 بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان بووە، ساڵی 2010 کراوە بە بەرپرسی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
بەرپرسی لێژنەی لقی بیستی شێخان بووە لە ساڵی (2011) تاکو 2017 بەرپرسی لێژنەی لقی دەی سۆران (2017) ی پارتی دیموکراتی کوردستان و تا ساڵی (2022) بەرپرسی لیژنە لقی 8ی زاخۆیە. [1]