ناوی کتێب / مانشێت
ناوی نووسەر/ کاوە محەمەد
چاپی یەکەم - ساڵی 2010
چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی
ئەرکی چاپ/ مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک)
خستنەڕووی/ جەواد حەیدەری
کتێبی مانشێت پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بابەت کە نووسەر لە ساڵانی نێوان 1999 بۆ 2001 لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ سەبارەت بە مەسەلە جیاوازەکانی ناوخۆ و ناوچە و جیهانی نووسیویەتی.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەی دا ئاماژەی بەو داوە نووسینی ئەو بابەتانە لە کاتێک دا بووە کە هێشتا لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسیارێتی مەرکەزی وەرنەگرتووە و کوردوتەنی دەستی کراوە تر و درەفەتی زیاتری لەبەردەستدا بووە بۆ ئەوەی کە ڕاوبۆچوون و تێبینییەکانی خۆی سەبارەت بە مەسەلە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان دەربڕێت و لە گۆشەی "مانشێت " لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاویبکاتەوە.
بە وتەی نووسەر ئەو کتێبە زیاتر بۆ بەرچاوروونی خوێنەران و ئەو کەسانەیە کە بە دواداچوون بۆ مەسەلە و ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و ناوچە و نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە لە کۆتایی ساڵانی هەزارە ی دووەم و سەرەتای هەزارەی سێیەم دا ڕوویان داوە.
نووسەر هەروەها ئاماژەی بەوەشدا داوە کە هەندێک لەو بابەتانەی کە دەبنە هۆی کولانەوەی هەندێ لە برینە کۆنەکانی ناو خەڵکی کوردستان خۆی بواردووە و نەیخستونەتە ناو کتێبەکەوە.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,504 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!