ماست نییە بەلێوتەوە دیار بێت
ماست بەرهەمی شیرە ئەگەر بەڕێکوپێکی نەخورێت بە لێوەوە دیار دەبێت، چونکە ڕەنگەکەی سپییە ولینجیشە دەتوانێت خۆی بلکێنێت بەسەر دەم و لێو و لچ و سمێڵەوە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەی، لایەنی ئیدیۆمەکەی ئەوەیە کەسێک چاکە و پیاوەتی و هاوکارییەکی باشی بکرێت کەچی ئەو خۆی لەو هاوکاری و یارمەتیدانە بدزێتەوە و هاشای لێ بکات و پێی نەزانێت بەتەوسەوە ئەو کەسەی هاوکاریکردووە یان دەستی گرتووە دەڵێت (خۆماست نییە بەلێوتەوە دیاربێت) واتە چاکە دوای ئەنجامدانی دیار نابێت تەنیا ئەو کەسەی چاکەکەی لەگەڵ کراوە خۆی دەبێت ئاماژەی پێ بکات، ئەگەرنا وەکوو ماست نییە کە بەدەم و لێوەوە بنووسێت بۆیە ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەو کەسانەی چاکەیان لەچاو نییە دەوترێت (ماست نییە بەلێوتەوە دیار بێت) .[1]
ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,700 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!