بەڕە لای تەنکییەوە دەدڕێت.
واتە: لەو جێگەیەوەی کە مرۆڤ لاوازە گەر پەلاماربدرێت تووشی زیان دەبێت. بەڕە: جۆرێک ڕاخەری کەلەپووریی کوردییە، دەستکاری ژنە، لە بەنی ڕەنگاوڕەنگ درووستدەکرێت. لەئەنجامی زۆر بەکارهێنان، بەڕە کۆن دەبێت، لەو جێگەیەی کە تەنک دەبێتەوە کوون دەبێت و دەدڕێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لەکاتی نەبوونی و دەستکورتیدا تووشی زیان و لێقەومان دەبێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,521 ganger