کەو: (فەرهەنگی شێخانی)
– شین
– بێژینگی کون زل
– کەو، کەکڵ، ژەڕەژی، ژەڕەژ، کەکڵی، چێل، کۆوک، ...
– پەلەوەرێکە بەژن و باڵا بچووکە و (15-20 سم) درێژ دەبێت، سەری کەو (1 -2 سم) دەبێت، چاوی سوور و خریشە، دەندووکەکانی سوورە و قاچەکانی سوورن، کەو لە کوردستان زۆرە، کەو بەگوێرەی ناوچە شاخەکانی کوردستان زۆر کەو بە گوێرەی ناوچە هەیە ئاوهەوا ڕەنگیان دەگۆڕێت، ئەو ناوچەیەی کەوی لێ بێ بەتایبەتیی ناوچەکان ڕەنگی بەردەکە چۆن بێت کەوەکە ئەوها دەبێت، ئەگەر بەردەکان سپی بێت کەوەکە سپی دەبێت، بەردەکان ڕەنگی بۆر بێت کەوەکە ڕەنگی بۆر دەبێت، بەڵام شاخەکانی بەردەکانی ڕەش و سوور بێت ئەوا کەوەکەی ڕەنگی ئاسمانی دەبێت، لە (10/15) مانگی، بەیەکدا دەفسن، کەوی واهەیە 24 هێلکە دەکات. جۆری کەو، لە ڕووی تەمەنەوە ناوی تایبەتیی هەیە: (باڕەکەو: واتە کەوی یەک ساڵی)، (شاباڕ: کەوی دوو ساڵە)، (خرتەکەو: کەوی سێ ساڵی)، (سەرەکەو: کەوی (4 -5) ساڵ)، (پیرەکەو: کەوی تەمەن لە 5 ساڵ زیاتر (ڕاوشکار، ل72)) [1]
ناوەکانی (کەو) بەپێی تەمەنی لە زمانی شیرینی کوردیدا.
گوار: جووجکەی کەو.
باڕەکەو: کەوی یەک ساڵان.
شاباڕ: کەوی دووساڵان.
خرتەکەو: کەوی سێ ساڵان.
سەرەکەو: کەوی چوار بۆ پێنج ساڵان.
پیرەکەو: کەوێک کە تەمەنی لە پێنج ساڵ زیاترە.
چیل: کەوێ مێیە
بەق: کەوی نێر
کەوی بۆغە: کەوێک کە بخوێنێت .
کەوی کەنگەر: کەوێک کە نەخوێنێت.
(فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی کوردی Ferhengy Jîn) [2]
Merk: Kurdipedia ønsker å samle " alle " kurdiske ord og uttrykk fra alle dialekter. Vennligst hjelp Kurdipedia...
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,607 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!