دارگوێز، دارگردەکان، داروەزی، دارێکی زۆر گەورەیە و لە هێندێک ناوچەدا 45 جۆری هەیە و بەرزیەکەی لە 15 تاکوو 30 میتر دەبێ و لە شوێنی گەرمەسێردا ناڕوێ و تاکوو 1000 میتر هەورازتر لە ڕووی دەریاوە دەڕوێ و دارێکی ئەستوورە، گەڵاکانی پانن و لە 20 تا 30 سم درێژن.
دارگوێز بەرێکی خڕو ڕەقی تۆکڵ سەوز دەگرێ کە لە ژێر ئەم تۆکڵەوە تۆکڵێکی داریی دیکە هەیە و لە ناو ئەم تۆکڵەوە مێشکی گوێزەکە هەڵکەوتووە کە بۆ خواردن دەبێ.
تۆکڵە سەوزەکەشی پێی ئەڵێن کەمکۆڵ و بۆ ڕەنگ کردنی ڕیس بەکار دێ کە ڕەنگی قاوەیی (کەمکۆڵ)ی لێدەگرن.
دارەکەشی لە بەر خۆڕاگری لە دارتاشیدا زۆر بەکار دێ و تەختەنەرد و دەرگا و موبل و شتی لەم بابەتەی لێ ساز دەکەن. لە لای ڕۆمیکان بە دارێکی پیرۆز دادەنرێ.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,209 ganger